Article
عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ دەستبەرداری سێ یاریزانی یانەکەی بوو

test

یانەی زاخۆی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەشێوەیەکی فەرمی ئەمڕۆ دەستبەرداری سێ یاریزانی تیپەکەی بوو.

ئەم وەرزە بەڕاهێنەرایەتی تەڵال بەلوشی قەتەڕی یانەی زاخۆ کۆمەڵێک گرێبەستی ئەنجامدا، ئەمڕۆش یانەکە دەستبەرداربوونی خۆی لە هەریەک ( گۆستاڤۆهێنریک)ـی هێرشبەری بەڕازیلی بەهۆی کێشەی خێزانیەوە و ( کیلیۆسانتۆس)ـی بەڕازیلی و ( موهەیمەن سەلیم ) بوو، هەروەها یانەکە ڕایگەیاند ( نەبیل عەبدولڕەزاق ) یاریدەدەری ڕاهێنەر و ( حوزەیفە کەلاعی ) ڕاهێنەری توانای جەستەیی پەیوەندیان بە یانەکە نەماوە، زاخۆ لە ماوەی گواستنەی زستانە تا ئێستا دوو یاریزانی بە فەرمی گواستۆتەوە ڕیزەکانی ئەوانیش هەریەک لە ( فڕانک سدریک) هێرشبەری کامیڕۆنی و ( ناسڕ محەمەدۆ)ـی یەمەنیە، جگە لەمەش لە پێشووتردا یانەکە ( سائید سوێدانی ) سوری وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر هێناوەتە ڕیزەکانی.

خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە هۆی پاڵەوانیەتی جامی ئاسیاوە بۆ ماوەی 40 ڕۆژ وەستاوە، یانەی زاخۆ لەکۆی 12 یاریدا خاوەن 18 خاڵە و لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکە دێت.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button