
یاریگا
گەڕانەوەی جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، نەک تەنها خۆی بەڵکو زۆرێک لە ئەستێرەکانی جیهانی دڵخۆش کردووە.
جەیدن سانچۆ گەڕایەوە دۆرتمۆند و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 6 مانگ و بە شێوەی خواستن لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کرد. ئەستێرەکەی پێشوو مان یونایتد بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی، بەم دواییە بۆ ماوەی 151 ڕۆژ لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخرایەوە و رێگەی پێنەدرا بەشداری هیچ یارییەکی تیپی یەکەمی یانەکەی بکات.
لەم ماوەیەدا سانچۆ خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دوورخستەوە و پەیوەندییەکی کەمی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەبوو. بەڵام گەڕانەوەی بۆ دۆرتمۆند زەردەخەنەی خستۆتە سەر ڕوخساری ئەو یاریزانە ئینگلیزییە، هەروەها بەشێکی زۆر لە هاوڕێکانی و ئەستێرە دیارەکانی جیهان، دڵخۆشن بە گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی.