Article
کوردستان

لە جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمار کرا

test

ئەمڕۆ دووشەممە 8\1\2024 جامی هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانی چوار یاری دەستیپێکرد.

دوای بەشداریکردنی سەرجەم یانە نایابەکانی کوردستان و دوو یانە لە پلە یەکەکانی کوردستان و پێنج یانە لە پلە دووەکانی کوردستان، ئەمڕۆ بە ئەنجامدانی چوار یاری جامی هەرێمی کوردسەان دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر لە یاری کلاسیکۆی بچوککراوەی دەڤەری ڕاپەڕین یانەی سەنگەسەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی حاجیاوای بردەوە، یانەی قەڵادزێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە شاری هەولێر بە ئەنجامی 6 _ 1 لە یانەی ئاسۆی بردەوە، یانەی خەڵات بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی سنوری بردەوە دوای ئەوەی یاریەکەیان بە یەکسان بوون بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات، لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا یانەی پیشەسازی لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 3 _ 2 بە یانەی سیروانی هەڵەبجە دۆڕا، پیشەسازی لە خولەکی 5ـی یاریەکەوە بە 10 یاریزان یاری دەکرد دوای کرانە دەرەوەی یاریزان باڵا هۆشیار لەلایەن ناوبژیوانەوە.

لە کۆی ئەم چوار یانە سەرکەوتووەی ئەمڕۆ دوو یانە دەگەنە قۆناخی کۆتایی و لەوێش بەبەشداری هەر شازدە یانە نایابەکەی کوردستان و بە ئەنجامدانی تیروپشک یارییەکانی قۆناخی دووەمی جامی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button