ئه‌مریکاجیهانگرنگترین

پیاوێکی ئەمریکی لەبەر ئەوەی مێسی بووەتە دراوسێی 25 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە

یاریگا –

پیاوێک لە مەیامی لەبەر ئەوەی مێسی بووەتە دراوسێی، نرخی خانووەکەی 25 ملیۆن دۆلاری چووەتە سەر و قازانجێکی خەیاڵی دەکات.

پاتریک بێس دەیڤد یوتیوبەرێکی ئەمریکییە لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فلادی نەرویجی دەڵێت :’خانووەکەم لە مەیامی بە 20 ملیۆن دۆلار کڕیوە، بەڵام دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر مەیامییەوە کرد و ماڵی هێنایە گەڕەکەکەمان و بووە دراوسێمان، نرخی خانووەکەمان لە نووسینگەکانی خانووبەرە گەیشتووەتە 45 ملیۆن دۆلار، نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار چووەتە سەر نرخی خانووەکەم’.

هەروەها ئەو یوتیوبەرە ئەمریکییە دەشڵێت :’خەڵکێکی زۆر حەز دەکەن ماڵیان بهێننە نزیکی ماڵی مێسی، تەنانەت هەندێک کەس دێنە کەنار دەریا لەوێوە سەیری ماڵەکەی مێسی دەکەن و حەز دەکەن لەنزیکەوە ماڵی لیۆ ببینن’.

هاوینی رابردوو مێسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر مەیامی ئەمریکییەوە کرد، لەگەڵ یانە پەمەییپۆشەکە لە 14 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 11 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button