Article
عێراقکوردستانگرنگترین

سەرۆکی یانەی هەولێر وەڵامی قسەکانی سەڵاحەدین سیامەندی دایەوە

test

یاریگا –

وەلید عارەب سەرۆکی یانەی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گوتی :ئەگەر هاندەران ئێمەیان نەوێت دەستلەکار دەکێشینەوە و لێژنەیەکیش لەبارەی قسەکانی جێگری سەرۆکی یانەکەمان دروست دەکەین’.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە سەرۆکی یانە و ئەمینداریی دارایی و سکرتێر و سێ ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئامادەی بوون، وەلید عارەب سەرۆکی یانەی هەولێر لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی وەرزشی یاریگا لەبارەی سکاڵای لوئەی سەڵاح یاریزانی پێشووی یانەکە، گوتی :’لوئەی سەڵاح لە دادگا سکاڵایەکەی لە ئێمە بردەوە، ئێمە دونیایەک کێشەی وامان لەناو یانەکەمان هەیە، بەڵام کەس نایبینێت و فشارێکمان لەسەر دروستکراوە رێگا نادەن بتوانین کار بکەین، ئەگەر لێمان بگەڕێن دەتوانین یانەکە بە باشی بەڕێوە ببەین’.

هەروەها سەرۆکی یانەی هەولێر گوتیشی :’پێم سەیرە سەڵاحەدین سیامەند باسی هەبوونی گەندەڵی لەناو یانەی هەولێر دەکات، لەکاتێکدا هیچ بڕە پارەیەک بەبێ واژۆی ئەو خەرج نەکراوە، چوار لێژنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێمەیان کردووە، هەموویان دەستخۆشییان لە ئێمە کردووە و هیچ سەرپێچییەکی دارایی لە یانەکەمان نەکراوە’.

وەلید عارەب لەبارەی قسەکانی سەڵاحەدین سیامەند لەبارەی هەبوونی گەندەڵی لەناو یانەی هەولێر: چوار لێژنە لە حکومەتی هەرێم سەردانی ئێمەیان کردووە و لێکۆڵینەوەیان کردووە، هیچ سەرپێچییەکیان نەدۆزیوەتەوە و دەستخۆشییان لێکردین.

وەلید عارەب گوتیشی :’تاوەکو ئێستا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەڵاحەدین سیامەند جێگری سەرۆکی یانەکەمان بەدەست ئێمە نەگەیشتووە، لێژنەیەکیش لەبارەی قسەکانی دروست دەکەین، ئەگەر هاندەران ئێمەیان نەوێت ئامادەی دەستلەکار بکێشینەوە، ئەوانەی بە ئێمە دەڵێن دز و گەندەڵ خۆیان دز و گەندەڵن، لەکۆی هەموو ئەو لێژنانەی لەسەر ئێمە دروستکراون هیچ سەرپێچییەکیان نەدۆزیوەتەوە’.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/3556561114672835

سەرۆکی یانەی هەولێر لەبارەی دۆخی ئێستای یانەکەی گوتی :’ئێمە لەوانەیە سبەی لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆببینەوە بۆ ئەوەی لەبارەی دۆخی ئێستای یانەکەمان قسە بکەین، ئێمە لەگەڵ عەبدولقادر حوسێن دادەنیشین و بڕیار لەبارەی راهێنەری داهاتووی یانەکەمان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەدەین، بەداخەوە هەرکاتێک ئێمە بمانەوێت کارێک بکەین، بەربەستمان بۆ دروست دەکرێت و کێشەیەکمان بۆ دروست دەکرێت’.

ئاڵا دێدەوان، ئەمینداری دارایی یانەی هەولێر لە بەشێکی کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکە گوتی :’بەداخەوە چاوەڕێم دەکرد پرسیارەکان لەبارەی دارایی یانەکەمان رووبەڕووی من بکرێتەوە، بەڵام میدیا تەنیا چاوی ئەنجامەکانی تیپی خولی عێراقی دەبینێت، لەکاتێکدا ئێمە لە تیپەکانی دیکە ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە، سەرجەم داهاتەکانمان روون و شەفافن و بە نووسراو بە بەڕێوەبەری گشتی وەرزشمان داوە، تەواوی تۆمەتەکان رەتدەکەینەوە کە لەبارەی ناشەفافی داهاتی یانەکەمان دەکرێن’.

ئەمینداری دارایی یانەی هەولێر: داهاتی یانەکەمان روون و شەفافە و بە نووسراو بەڕێوەبەری گشتی وەرزشمان لێی ئاگادار کردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button