
جیانلویجی بوفۆن پێیوایە کاتی ئەوە هاتووە چوارچێوەی قەبارەی گۆڵەکانی یاریی تۆپی پێ وەکو وەرزشەکانی دیکە دەستکاریی بکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ توتۆ سپۆرت، جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکە ئەو باسەی کردووە و دەڵێت:
کاتی ئەوە هاتووە بیری لێبکەینەوە. قەبارەی گۆڵەکان لە ساڵی 1875 ـەوە نەگۆڕاوە، رەنگە بۆ باڵای مرۆڤی ئەو کاتە گونجاو بێت بەڵام ئێستا کە سەیری هەندێک یاریزان و گۆڵپارێز دەکەین دەبێتە جێگەی پرسیار. تەنانەت لە تۆپی بالەدا، بەرزی تۆڕ گۆڕانکاری بەسەردێت. راستە ئێستا هەندێک لە گۆڵپارێزەکان باڵایان بەرزترە بەڵام لە هەمان کاتدا، هێرشبەرانیش لە جاران بەهێزتر و خێراترن و لەرووی تەکنییکیەوە باشترن. ئەتوانین بەوە یەکلای بکەینەوە کە 30 ساڵ لەمەوبەر لە لێدانی دوور دا لە هەر 50 شووتێک 10یان گۆڵ بوو بەڵام ئێستا تەنها 3 لێدانیان دەبێتە گۆڵ.
بوفۆن ماوەی 28 ساڵ پارێزگاری لە تۆڕی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و یانەکانی پارما، یوڤێنتۆس و پاریس کرد. هاوینی ئەمساڵ لە تەمەنی 45 ساڵیدا وازهێنانی راگەیاند.