Article
کوردستان

کامەران عەلی داوای لێبوردن لە یانەی چوارقوڕنە دەکات

test

دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕومادی بۆ خولی نایابی عێڕاق واژۆکرد، مەحمود مەجید ڕیزی یانەی چوارقوڕنەی جێهێشت.

یانەی چوار قوڕنە وێڕای ئەوەی نیگەرانی خۆیان لە جێهێشتنی ڕاهێنەری پێشوو دەربڕیوە و دەڵێن بە شێوەیەکی ناوەرزشی دەستی لە کارەکەی هەڵگرتووە، ئەوەشیان نەشاردۆتەوە کەوا بە دوای شوێنگرەوەی ڕاهێنەری پێشوو دەگەڕێن و نایانەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر یانەکە بێ ڕاهێنەر بێت، کامەران عەلی ڕاهێنەری دیاری شاری سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی داوای لێبوردنی لە یانەی چوارقوڕنە کردووە کە ناتوانێت بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، کامەران دەڵێت (داوای لێبوردن لە یانەی چوارقورنەی خۆشەویست ئەكەم كە نەمتوانی ئەركی ڕاهێنەرایەتی تیپەكە وەربگرم لە ئێستایە بە هۆكاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری وە هەر وەها سوپاسی ئەو متمانەیە
ئەكەم كە بە منیان بەخشی)

بۆ یاری یانەی زاخۆ لە گەڕی سێزدەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی چوارقوڕنە بە شێوەیەکی کاتی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بەخشیوەتە ئەحمەد عەلی یاریدەدەری ڕاهێنەری پێشووی یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button