
یاریگا –
لەگەڕی پێنجەمی یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە نێو یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئەلحوسەین بوویەوە.
پێشمەرگە سێ یاری ڕابردووی هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردبوو جگە لەوەش یاری بەرامبەر مەسافی باشووریش دواخرا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی یانەی پێشمەرگە میوانداری یانەی الحوسەینی کرد، هەر سەرەتای یاری و لە خولەکی 13ـی یاریەکەدا یاریزان کینگسلی ئۆبۆمینۆ ئیزی گۆڵی یەکەمی بۆ یانە سەوز پۆشەکەی سلێمانی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا وێڕای یاریزانی خاوەن گۆڵی پێشمەرگە بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا، یانەی میواندار لە خولەکی 70 گۆڵی دووەمیشیان لە لایەن یاریزان محەمەد تەقی تۆمار کردوو یاریەکەش بە ئەنجامی 2_0 لە بەرژەوەندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی هات، بەم سەرکەوتنەش یانەی پێشمەرگە کۆی خاڵەکانی بوە 6 خاڵ لە کۆی چوار یاریدا.
لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەدا یانەی گەڕمە کە یاریزان کۆسرەت بایز کاپتنی تیپەکەیە و سەرکردایەتیان دەکات، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ لە یانەی ناسڕیە یان بردەوە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاقیان وەرگرت.
ئەنجامی یارییەکانی تر بەمشێوەیە بوو
ئەلفەهد 3 عفک 1
سامەڕا 1 مەسافی باشوور 1
میسان 1 شەرگات 0