Article
ئیتاڵیا

هەواڵێکی خۆش لە یانەی یوڤێنتوسەوە

test

یاریگا

پێش یاریی یوڤێنتوس بەرامبەر رۆما لە گەڕی حەڤدەی سێریائەی، هەواڵێکی خۆش لە کامپی ئامادەکارییەکانی خانمە پیرەکە گەیشتە هاندەرانی.

ماوەیەکە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی خانمە پیرەکە، بەهۆی پێکان لە یارییەکانی یانەکەیان دابڕاون، بەڵام بەشێکیان لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەیان ئامادەبوون.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هەر یەکە لە کیەزا و ڤێلاهۆڤیچ و لوکاتێلی بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان کردووە و بە ئەگەرێکی زۆر بۆ یارییەکەی بەرامبەر رۆما ئامادە دەبن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button