
یاریگا –
دوای پێکانی مێندی، ریال مەدرید بۆ یاریی داهاتووی لە تواناکانی هەشت یاریزانی بێبەش دەبێت و بۆ یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئامادە نابن.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاندووە، فێرلاند مێندی بۆ جاری سێێەم لەم وەرزە تووشی گرژبوونی ماسوڵکەکانی بووە و بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەمەش دەبێتە هەشتەمین یاریزان بەهۆی پێکانەوە لەم کاتەدا بەردەست نەبێت.
بۆ یاریی داهاتوو هەشت یاریزانی ریال مەدرید بەردەست نابن، هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا، ئیدێر مێلیتاو، دەیڤد ئالابا، ئاردا گولەر، کاماڤینگا، فێرلاند مێندی، دانی کارڤاخال و ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئامادە نابن و بەشداریی ئەو یارییە ناکەن.
رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، فێدریکۆ ڤالڤێردی لە یاریی پێنجشەممە بەرامبەر ئالاڤێس ئامادە دەبێت، بەڵام کارڤاخال و مێندی بەردەست نابن و پێکانیان هەیە.
پێکانەکەی ئالابا نوێترین پێکانی گەورەیە بەرۆکی یاریزانانی ریال مەدرید بگرێت و وابڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە لە نەمسا نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆیەکانی بکرێت، دوای مێلیتاو و کۆرتوا سێیەم یاریزانە لەم وەرزە لە ریال مەدرید تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بێت.