Loading...
ئیسپانیا

تێباس: تۆمەتەکانی ریال مەدرید لەبارەی بێڵینگهام و ڤینیسیۆس زۆر مەترسیدارن

یاریگا –

دوای ئەوەی بۆ دووەم یاریی لەسەریەک کەناڵی ریال مەدرید رەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا گرت، خاڤیێر تیباس دەڵێت ‘ئەم تۆمەتانەی ریال مەدرید زۆر مەترسیدارن’.

کەناڵی فەرمی یانەی ریال مەدرید بۆ دووەم یاریی لەسەریەک رەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا گرت، سەرەڕای بردنەوەیان لە ڤیاڕیال بە ئەنجامی 4-1 یانە مەدریدییەکە دوای یارییەکە شرۆڤەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکەی کرد و بەگوێرەی شرۆڤەکە ڤیگوێروا ڤاسکێز ناوبژیوانی یارییەکە لێدوانێکی سزای بۆ بێڵینگهام هەژمار نەکردبوو.

خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا لەبارەی رەخنەکانی بەرنامەکەی کەناڵی ریال مەدرید لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند :من بەرنامەکەی کەناڵی ریال مەدریدم لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا بینی، پێموانییە لەسەر ئاستی جیهان هیچ هەڵمەتێک لەدژی ڤینیسیۆس و بێڵینگهام هەبێت، ئەو قسانەی کەناڵی ریال مەدرید لەبارەی ناوبژیوانەوە دەیانکات زۆر مەترسیدارن، راستە ناوبژیوانەکانمان بڕیارەکانیان تەواو دروست نییە و پێویستیان بەوەیە باشتر بن، بەڵام هیچ دژایەتییەک لەگەڵ هیچ یاریزانێک ناکرێت’.

بەگوێرەی شرۆڤەی کەناڵی ریال مەدرید، ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و ڤیارێال بە بێڕێزی قسەی لەگەڵ بێڵینگهام کردووە، ناوبژیوانەکەشی بەوە تۆمەتبار کردووە لەبارەی بڕیارەکانی هەردوولا دووڕوویی هەبووە.

Back to top button