Loading...
ئیسپانیا

لەمەودوا لە ئیسپانیا گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی ناوەڕاست و ناوبژیوانی ڤار بڵاو دەکرێتەوە

یاریگا –

لەمەودوا لە ئیسپانیا دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی ناوەڕاست و ناوبژیوانی ڤار بڵاو دەکرێتەوە.

فیدراقسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی ناوەڕاست و ناوبژیوانی سیستەمی ڤار بۆ یەکلاکردنەوەی بڕیارەکان بڵاو دەکرێتەوە، کە رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە بەڕێوە دەچن.

جگە لە جامی سوپەری ئیسپانیا، لە گەڕی بیستەمی لالیگاوە دوای هەر یارییەک دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی ناو یاریگا و ناوبژیوانی ڤار لەبارەی بڕیارەکان بڵاو دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی شەفافیەتی زیاتر لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانان بڵاو بکرێتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، تەنیا لەو کاتانە دەنگی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی یاریگا و ناوبژیوانی ڤار بڵاو دەکرێتەوە، ئەگەر ناوبژیوان بچێتە لای شاشەی ناو یاریگا و سەیری حاڵەتەکە بکاتەوە و گفتوگۆ لەبارەی رووداوەکە لەگەڵ ناوبژیوانی ڤار بکات.

Back to top button