
یاریگا –
بۆیەکەمجار ئێندریک ئامادەی مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدرید بوو، ئەو یاریزانە لەگەڵ خێزانەکەی لە کۆمەڵگای وەرزشی ڤالدێبێباس ئامادەبوون.
ئێندریک یاریزانی لاوی بەڕازیلی دوای ئەوەی نازناوی خولی بەڕازیلی لەگەڵ یانەی پالمێراس بەدەستهێنا و خەڵاتی جوانترین گحۆڵی خولەکەشی بردەوە، ئەمڕۆ شەممە لە شاری مەدرید لە کۆمەڵگای وەرزشیی ڤالدێبێباس تایبەت بە مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدرید ئامادە بوو.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی ئامادەبوونی ئێندریک لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ دەڵێت :’ئێمە زۆر دڵخۆشبووین بەوەی ئێندریک ئەمڕۆ سەردانی ئێمەی کردبوو، لە مەشق و راهێنانەکان ئامادەبوو، لە یارییەکەشمان ئامادە دەبێت، ئێمە قسەمان بەیەوە کرد، بەڵام دەبێت تاوەکو هاوین چاوەڕێ بکەین’.
ئێندریک گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کردووە، بەڵام تاوەکو هاوینی داهاتوو ناتوانێت پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید بکات و وابڕیارە دوای تەواوبوونی کۆپا ئەمریکا درێسی ریال مەدرید بپۆشێت، کە مانگی رابردوو بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرا و درێسی سێلیساوی پۆشی.
⚡️👀
Endrick and his family are at Valdebebas @TheAthleticFC https://t.co/IJbXxjJfpc pic.twitter.com/1VmnURbLM6
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) December 16, 2023