دی ماریا ناوی خۆی لە مێژووی بێنفیكا دەنووسێتەوە

یاریگا –
ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بێنفێكای پۆرتوگالی ناوی خۆی لە مێژووی یانەكەیدا دەنوسێتەوە.
شەوی رابردوو سالزبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێنفیكای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی كۆتا هەفتەی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
🦅 Vitória no #SALSLB! ✔#UCL pic.twitter.com/FyN2T5Yjj7
— SL Benfica (@SLBenfica) December 12, 2023
لەخولەكی 32ی یارییەكەدا دی ماریا گۆڵی یەكەمی یانەكەی بەرامبەر سالزبۆرگ تۆمار كرد.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان دی ماریا گەورەترین یاریزانە گۆڵی بۆ بێنفیكا كردبێت بە (35 ساڵ و 301 رۆژ) لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بێنفیكا بە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە یاریكەكانی پاشكۆی یۆرۆپا لیگ بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ.