
یاریگا –
بێکهام چیرۆکی رۆژی یەکەمی مێسی لە مەیامی دەگێڕێتەوە و دەڵێت ‘مێسی خاکەڕاییترین و سادەترین یاریزانی جیهانە’.
دەیڤد بێکهام هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی ئەمریکی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەبارەی مێسییەوە دەڵێت :’رۆژی گەیشتنی مێسی بۆ یانەکەمان هەموو هەوڵێکم دا پێش ئەو لە یانەکەمان ئامادە بم، بۆ ئەوەی پابەندبوونی خۆم بۆ ئەو بەرامبەر یانە و یاریزانەکانم دووپات بکەمەوە، لە هەمان کاتیشدا حەزم دەکرد بە چاوی خۆم ئەو ساتانە ببینم، دوای ماندوبوونێکی زۆر توانیمان ئەم کارە بکەین’.
مێسی خاکەڕاییترین یاریزانی جیهانە لە ژیانمدا بینیبێتم، ئەو زۆر پیشەگەرانە مامەڵە لەگەڵ یاریزانان و هاندەران دەکات.
هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی دەشڵێت :’من زۆرم حەز دەکرد بزانم مێسی چۆن مامەڵە لەگەڵ هاندەران دەکات، بەڕاستی مێسی خاکەڕاییترین یاریزانی جیهانە، خۆی پێ گەورە و دەگمەن نییە، ئەو نموونەی باڵای یاریزانە لاوەکانمانە’.
بێکهام لەبارەی یاریزانەکەی یانەکەی دەشڵێت :’هەمووان وایان دەزانی مێسی پێویستی بە کاتێکی زۆرە تاوەکو خۆی دەگونجێنێت، بەڵام هەر لە یەکەم رۆژی لە راهێنانەکان چەند چرکەیەکی پێویستبوو بۆ ئەوەی خۆی بگونجێنێت، لە یەکەمین یاریی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵێکی نایابی کرد، هاندەرانی خولی ئەمریکی ئەمەیان دەوێت،