Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

کاتێک یاریزانێک لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان دەبێت فیفا چۆن قەرەبووی یانەکەی دەکاتەوە؟

لەدوای مۆندیالی 2022 زیانی یانەکان زیاتر دەبێت

دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022 ژمارەی پێکانی یاریزانەکان زیاتر بووە و زیانی یانەکان زۆرتر بووە، ڤایرۆسی فیفا یانەکانی دووچاری زیانێکی گەورە کردووە.

بارسێلۆنا بەهۆی ڤایرۆسی فیفاوە پێنج ملیۆن یۆرۆ لە فیفا وەردەگرێت

بەهۆی ئەو پێکانەی گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی بوو، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن دادەبڕێت، کە جگە لە گاڤی ئەم هەفتەیە هەریەکە لە کاماڤینگا و هالاند و ڤینیسیۆس و چەندان ئەستێرەی دیکە بە پێکراوییەوە گەڕانەوە یانەکان. بەگوێرەی ئەو یاسایەی فیفا دایناوە، بارسێلۆنا لە بەرامبەر لەدەستدانی گاڤی نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت.

دوای ئەوەی لەم ساڵانەی دوایی ناڕەزایەتی یانەکان لەدژی زیادبوونی پێکانی یاریزانەکانیان لە یارییەکانی فیفا زیاتر بوو، فیفا بڕیاریدا ئەگەر هەر یاریزانێک لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بێت و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی لە 28 رۆژ زیاتر بوو، ئەوا هەر رۆژێک لە بەرامبەر دابڕانی یاریزانەکە فیفا 20.5 یۆرۆ بە یانەی یاریزانەکە دەدات و بڕی ئەو پارەیەی فیفا لە بەرامبەر پێکرانی یاریزانێک بە یانەکانی دەدات نابێت لە 7.5 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت.

لەدوای مۆندیالی 2022 ژمارەی پێکانی یاریزانەکان زیاتر بووە

رێژەی پێکانی یاریزانان لەدوای مۆندیالی 2022 لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا %30 زیادی کردووە، بەهۆی پێکانی یاریزانەکانیانەوە یانەکانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا نزیکەی 705 ملیۆن یۆرۆ زیانیان کردووە.

کۆمپانیای هاودین گروپ هۆڵدینگ دەرەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی راگەیاندووە، یانەکانی پرێمەرلیگ لەدوای مۆندیالی قەتەر %40 رێژەی پێکانی یاریزانەکانی زیادی کردووە، تەنیا لە ماوەی دوو مانگی دوای مۆندیال 49 یاریزانی خولەکە تووشی پێکان بوون.

Back to top button