Loading...
ئینگلتەرا

بڕوا بکەی یان نا، نرخی بلیتێکی یارییەکی مان سیتی و وێستهام بە پێنج هەزار دۆلارە

دوو یانەی پرێمەرلیگ بلیتی تایبەت و دەگمەن دەفرۆشن

یاریگا –

لەم وەرزە مانچێستەر سیتی و وێستهام یونایتد بلیتێکی تایبەت و دەگمەن دەفرۆشن، نرخی بلیتێکی یارییەک دەگاتە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزە بلیتێکی شاهانە و دەگمەن دەفرۆشێت کە نرخی بلیتەکە چوار هەزار و 200 پاوەندە (پێنج هەزار و 144 دۆلار)، کە خاوەنی ئەو بلیتە دەتوانێت لە هۆڵی چوونە ژوورەوەی یاریزانان بۆ ناو یاریگا بوەستێت، ئەو کەسەی ئەم بلیتە تایبەتە دەکڕێت دەتوانێت لە نزیکەوە یاریزانانی مان سیتی ببینێت و وێنەشیان لەگەڵ بکڕێت.

جگە لە مانچێستەر سیتی، لەم وەرزە وێستهام یونایتدیش بلیتێکی تایبەتی خستووەتە روو، نرخی بلیتەکە چوار هەزار پاوەندە (چوار هەزار و 899 دۆلارە)، هەڵگری ئەم بلیتە دەتوانێت بە هێلیکۆپتەری یانەکە جەولەیەک بەسەر یاریگای وێستهام لێبدات و لە ئاسمانەوە سەیری یاریگا و بارەگای یانەکە بکات، دەشتوانێت پیاسەیەک بەناو یاریگای راهێنانی یانەکە بکات و ئامادەی مەشقەکان بێت و لە نزیکەوە چاوی بە یاریزانانی یانەکە بکەوێت.

Back to top button