Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید پێکانی گۆڵپارێزی یانەکەی راگەیاند.

یاریگا-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی گۆڵپارێزی یانەکە، کێپا ئاریزابالاگای راگەیاند.

کێپا لە کاتی خۆگەرم کردن بۆ یارییەکەی بەرامبەر براگا لە چامپیۆنزلیگ توشی پێکان بوو، بەهۆیەوە لە پێکهاتەکە دوورخرایەوە و لۆنین بەشداری کرد.

پێکانەکەی کێپا لە ماسولکەی رانی راستیدایە، بەپێ سەرچاوە ئیسپانییەکان وەکو پێشبینی سەرەتایی، کێپا ناتوانێت بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ڤالنسیا بکات لە لالیگا رۆژی شەممەی داهاتوو.

Back to top button