Article
ئاسیاعێراق

قوەی جەویە ڕووبەڕووی ئیتحادی سعودی دەبێتەوە

test

بڕیارە سبەی دووشەممە 23/10/2023 لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، هەر دوو یانەی ئیتحادی سعودی و قوەی جەویەی عێڕاقی ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کە تیایدا ڕاهینەری یانەی جەویە و کاپتنی تیپەکە ئامادەی بوون، ئەدیشۆ گوتی کەش و هەوای ئێرە هەمان کەش و هەوای عێڕاقە، بۆیە ئەمە یارمەتیدەرێکی باشە، یاریەکەمان بەرامبەر ئیتحاد قوڕسە چونکە دەزانین ڕووبەڕووی یاریزانی پیشەگەری بە توانا و هەندێک یاریزانی ناوخۆیی بەهێز دەبینەوە، ئامادەکاری ئێمە باش نیە بە هۆی دواکەوتنی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هاتووینەتە جەدە بۆ ئەوەی لە سەرووی ڕیزبەندی بمێنینەوە.

ئیبڕاهیم بایش کاپتنی یانەی قوەی جەوی گوتی یانەی ئیتحادی سعودی کۆمەڵێک ئەستێرەی تێدایە کە ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ئێمە تاوەکو ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتیەکە.

یاریەکە سبەی لە لە یاریگای مەلیک عەبدوڵا لە جەدە کاتژمێر 7ـی شەو ئەنجامدەدرێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button