
یاریگا
لێرۆی سانێ هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ئەو یانەیە دیاریکرا.
ماڵپەڕی فەرمی یانەی بایرن میونشن بڵاویکردەوە، لیرۆی سانێ وەک باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول هەڵبژێردرا و پێش یاریزانانی وەک ماتیس تێل و هاری کەین کەوت و زۆرینەی دەنگی هاندەرەکانیان بەدەستهێنا.
هێرشبەرە 27 ساڵانەکەی باڤارییەکان بە بەدەستهێنانی 39%ی دەنگەکان بووە براوەی خەڵاتەکە، هەروەها ماتیس تێل 23% و هاری کەین 13%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
لیرۆی سانێ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەی بایرن میونشن لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ و بۆندزلیگا بووە، لەم وەرزەشدا لە 11 یاریدا توانیویەتی 7 گۆڵ بۆ باڤاریەکان تۆمار بکات. هەروەها ئەو یاریزانە مانگی رابردوو بەشداری 6 یاریی کردن و توانی 6 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.