
یاریگا-
هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ، پڕ لە رووداوی سەیر و سەمەرە و جیاواز بوو، یەک لەوانە رەتکردنەوەی گۆڵێکی دروستی لویس دیاز بوو بۆ یانەی لیڤەرپوول.
دوای یارییەکە لیژنەی دادوەری پرێمەرلیگ داوای لێبوردنیان لە لیڤەرپوول کرد و هەڵەی ناوبژیوان و ڤاریان پشت راست کردەوە، سەبارەت بەو گۆڵەی دیاز بەرامبەر تۆتنهام کە رەتکرایەوە.
دێل جۆنسن رۆژنامەنوسی ESPN هۆکاری رەتکردنەوەی گۆڵەکە لە لایەن ڤارەوە باس دەکات، ئەو رۆژنامەنوسە گرنگییەکی زۆر دەدات بە کاری ناوبژیوانی و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ زۆرێک لە ناوبژیوانەکانی پرێمەرلیگ هەیە.
جۆنسن دەڵێت: ناوبژیوانی ڤار پێی وابووە کە ناوبژیوانی یاریگا گۆڵەکەی هەژمارکردووە و رەتی نەکردوەتەوە، هەر بۆیە کاتێک لە ژووری ڤارەوە تەماشای دیمەنەکە دەکاتەوە، لە یەکەم بینیندا دڵنیا دەبێتەوە کە دیاز لە ئۆفسایدا نەبووە و گۆڵەکە دروستە، بۆیە بە ناوبژیوان دەلێت، بڕیارەکە دروستە، دڵنیا کرایەوە، هەر دوای ئەمە ناوبژیوانی یاریگا بڕیاری رەتکردنەوەی گۆڵەکەیدا، لە کاتێکدا ژووری ڤار پێیان وابووە گۆڵەکە هەژمارکراوە بۆیە رایانگەیاند بڕیارەکە دروستە.
The story so far: https://t.co/kIoB2YxcqP
— Dale Johnson (@DaleJohnsonESPN) September 30, 2023