
یاریگا
محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا لە یاریی بەرامبەر وێستهام یونایتد ریکۆردێکی دیکەی تۆمار کرد.
رێدز لە گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ میوانداری وێستهامی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.
هێرشبەرە مسڕییەکەی لیڤەرپوول لەم یارییەش توانی لە خولەکی 16 یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەی تۆمار بکات.
ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە داتا و ئامار بڵاویکردەوە، سەڵاح بووە پێنجەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ، لە شەش یاریی سەرەتای پرێمەرلیگ بەشداری گۆڵ بکات.
هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول ئەم وەرزە لە کۆی شەش یاریی یانەکەی بەشداری 7 گۆڵی کردووە. واتە 3 گۆڵ و 4 ئاسیست.