
یاریگا
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی سلۆڤینیا، ئەلێکساندەر سێفرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا جارێکی دیکە سەبارەت بەقەدەغەکردنی نوێنەرانی ڕووسیا لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان قسەی کرد.
رێگە بە بەشداری کردنت یانەکان و هەڵبژاردەی ڕووسیا لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان نادرێت، تا کۆتایی شەڕی ئۆکرانیا مافی بەشداریکردنیانلە هیچ پاڵەوانتیەکیان نابێت.
لە 28ـی شوباتی 2022، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و فیفا بڕیاریاندا هەڵبژاردەی ڕووسیا و یانەکانی ئەموڵاتە لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان دووربخرێنەوە، ئەمەش بەپێی ڕاسپاردەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC).
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەمبارەوە دەڵێت تا ئەو کاتەی جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا بەردەوام بێت، یانەکان و هەڵبژاردەیرووسیا رێگەیان پێنادرێت بەشداری هیچ پاڵەوانتیەک بکەن.