ریال مەدرید دڵی ئێرلینگ هالاندی شکاندووە
مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە نەرویجییەکە داناوە

یاریگا –
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بە ناچاری پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە.
رۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی ریال مەدرید، تۆماس گۆنزالێز مارتین بڵاویکردووەتەوە، ئێرلینگ هالاند بە ناچاری پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە، چوونکە لەو کاتەدا دەیزانی سەرنجی ریال مەدرید تەنیا لەسەر کێلیان ئێمباپێی فەڕەنسییە.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە دەڵێت “هالاند دەیزانی هیچ دەرفەرێکی نییە بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید، چوونکە یانەکە تەنیا ئێمباپێی دەویست، بەڵام بەهۆی مەرجێکی گرێبەستەکەی هێشتا هیوای ماوە یاری بۆ ریال مەدرید بکات”.
ئەستێرە نەرویجییەکە لە هاوینی رابردوو بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، لە یەکەم وەرزیدا بە درێسی بلوو موون لە 53 یاریدا 52 گۆڵی کرد. هەر سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگڵتەڕایشی بەدەستهێنا.
رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستەکەی هالاند بە مووچەی هەفتانەی 600,000 هەزار پاوەند تا ساڵی 2027 نوێبکاتەوە، رێگری لە چوونی یاریزانەکە بۆ ریال مەدرید یاخود خولی رۆشەنی سعودی بکات.
🚨 Manchester City are set to offer Erling Haaland a basic salary of £600,000-a-week if he extends his deal with them beyond 2027.
They want to stop him moving to Real Madrid or the Saudi Pro League.
(Source: Daily Star) pic.twitter.com/cPVgN2xJWk
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 3, 2023
هەر لەو بارەیەوە رافایلا پیمێنتا، بریکارەی کارەکانی هالاند لە بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆ لە بارەی پەیوەندیکردنی ئەستێرە نەرویجییەکە بە ریال مەدرید لە ساڵی 2024 گوتی:
دەرگاکان کراوەن، دەکرێت زۆر شت رووبدەن، چارەنووسی هالاند لە دەستی خۆیدایە و خۆی بڕیار دەدات
هاوکات رۆژنامەی سپۆرت لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجییەکە لە هاوینی ساڵی 2024.
بەپێی هەمان سەرچاوە پێشبینی دەکرێت تێچووی ئەم گرێبەستە بگاتە 222 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام مێرێنگی ئەمە بەزۆر نازانێت بۆ گۆڵکارە نەرویجییەکە و پێیوایە نرخێکی تەواو شایستەیە.
لە هاوینی ساڵی 2024 یاریزانەکە ئازاد دەبێت لە بڕیاردان بە مانەوە یان رۆیشتن، ئەویش بەهۆی کارابوونی مەرجێکی گرێبەستەکەی.
کارابوونی ئەو مەرجەی گرێبەستەکە هیوایەکی زۆری بە ریال مەدرید بەخشیووە تا لە ساڵی 2024 خەونە گەورەکەی بەدیبهێنێت و هالاند بکات بە یاریزانی ژمارە 9ـی.
بەپێ ئەو مەرجە یاریزانەکە دەتوانێت بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەیەکی دەرەوەی پرێمەرلیگ بکات.
