
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئابی خولی سعودی بەدەستهێنا.
کەمیک لەمەوبەر، خەڵاتی باشترینەکانی مانگی رابردووی خولی رۆشەنی سعودی دابەشکرا، کە تیایدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەکە دەستنیشانکرا.
رۆناڵدۆ لە مانگی ئاب 3 یاری بۆ نەسر ئەنجامدا لە خولەکە، توانی 5 گۆڵ بکات، 3 گۆڵیشی درووستکرد.
هاوکات نونۆ سانتۆسی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی ئیتیحاد، بە باشترین راهێنەری ئەو مانگە دەستنیشانکرا.
ئیتیحاد بە راهێنەرایەتی سناتۆس لە مانگی ئاب 4 یاری ئەنجامدا، هەر 4 یارییەکەی بردەوە، 12 گۆڵی کرد و هیچ گۆڵێکیشی لێ نەکراوە.
4 wins
12 goals scored
0 conceded
The winner of the #RoshnSaudiLeague Coach of the Month is Al Ittihad's Nuno Espirito Santo!
#yallaRSL pic.twitter.com/N2WG45LCOm
— Roshn Saudi League (@SPL_EN) August 31, 2023
مارسێلۆ گرۆهی بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانەی ئیتیحاد، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مانگەکەی بەدەستهێنا، کە لە 4 یاری تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست
4 games
4 clean sheets
The winner of the #RoshnSaudiLeague's Goalkeeper of the Month Award is Al Ittihad's Marcelo Grohe!
#yallaRSL pic.twitter.com/mmhnTgh45y
— Roshn Saudi League (@SPL_EN) August 31, 2023