Article
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: باشترین یاریزان و باشترین یاریزانی لاوی ساڵ لە ئینگلتەرا دەستنیشانکران

test

ئێرلینگ هالاند بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی پریمەرلیگ بۆ وەرزی رابردوو.

ساڵانە یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا  باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان دەکات و بۆ وەرزی رابردووش ئێرلینگ هالاند لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی خەڵاتەکەی بردەوە. ئەمەش پاش تۆمارکردنی 52 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ پێپ گواردیۆلا.

پاڵێوراوەکانی دیکە بریتی بوون لە : کێڤن دی بروین، جۆن ستۆنز، ساکا، مارتن ئۆدیگارد و هاری کەین.

ساکای ئەستێرەی ئارسناڵ هەرچەندە ئەو خەڵاتەی نەبردەوە بەڵام خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پێدرا بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ و 11 ئاسیست بۆ گەنەرز.

کاندیدەکانی دیکەی خەڵاتی باشترین یاریزان بریتی بوون لە گابریێل مارتینێلی، مۆیس کایسیدۆ، ئیڤان فێرگسن و جەیکوب رامسی.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button