Loading...
ئیسپانیا

کاماڤینگا باس لە یەکەم یادگاری بە درێسی ریال مەدرید دەکات

یاریگا

ئێدوارد کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە یەکەم یادگاری خۆی بە درێسی شاهانەکان دەکات و دەڵێت

باشترین یادەوەریم یەکەم گۆڵمە لە یەکەم یاری یاریگای ئەفسانەیی سانتیاگۆ بێرنابیۆ. پاشان چامپیۆنزلیگم بردەوە، چونکە پێشبڕکێیەکە هەمووان دەیانەوێت تێیدا یاری بکەن و سەربکەون و ناسناوەکە ببەنەوە

ناوەڕاستکارە 20 ساڵانەکەی مێرنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە ئامانجەکانی دەکات و دەڵێت

ئامانج هەمیشە بردنەوەی سەرجەم یارییەکان و بردنەوەی جام و نازناوەکانە بۆ فراوانکردنی ئەم شەرەف و میراتە لە ڕیال مەدرید. هەر لە یەکەم ڕۆژمەوە لێرە هەستم بە باشی دەکرد، چونکە خەڵک و یانەکە زۆر دۆستانە بوون لەگەڵم و ئێستا زیاتر یاری دەکەم و دڵخۆشترم

 

بابەتی زیاتر

Back to top button