Article
راپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین

لە کوێ و چۆن سەیری یارییەکانی خولی سعودی و نەسر بکەین؟

test

یاریگا –

خەریکە وەرزی نوێی خولی رۆشەنی سعودیە دەستپێدەکات، هەمووان تامەزرۆی سەیرکردنی یارییەکانی ئەستێرەکانی خولی سعودین و لە سەرووی هەموویانەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

ئەگەر تاوەکو ئێستا نەتزانیوە چۆن و لە کوێ سەیری یارییەکانی نەسر و یانەکانی دیکەی خولی سعودی بکەیت، ئەوا تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بابەتەدا، تەواوی وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.

لە کام ستریم و کەناڵ سەیری یارییەکانی خولی سعودی بکەم؟

ئەپلیکەیشنی شاهد خاوەنی مافی گواستنەوەی ئۆنڵاینی وەرگرتووە، دەتوانیت بە داونڵۆد کردنی ئەپلیکەیشنەکە، مانگانە بە نزیکەی 8 دۆلار، سەیری تەواوی یارییەکان بکەیت.

خۆت لەگەڵ شاهد تۆمار بکە

ئەپلیکەیشنی شاهد داونڵۆد بکە

جیا لە ئەپلیکەیشنی شاهد، خولی سعودی لە چەندین کەناڵی گەورەی جیهانی پیشان دەدرێت و لە دوای گواستنەوەی رۆناڵدۆ، هاوکێشەی خولەکە بە تەواوی گۆڕا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تۆڕی هەواڵی ESPN یارییەکان دەگوازێتەوە و لە بەریتانیاش تۆڕی هەواڵی DAZN یارییەکان دەگوازێتوە و سکای سپۆرتیش لە یوتیوب یارییەکان دەگوازێتەوە، تەنیا بۆ بەریتانیا.

کۆمپانیای وەرزشی سعودی (SSC) مافی گواستنەوەی تەواوی یارییەکانی خولی سعودی، جامی شا و جامی سوپەری کڕیوەتەوە.

وڵات ستریم – کەناڵ
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ESPN
بەریتانیا Sky Sports
ئیتاڵیا SportItalia
فەرەنسا لیکیپ
هەرێمی کوردستان SSC
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست SSC
نێودەوڵەتی شاهد

یارییەکانی نەسر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەوادارێکی زۆری لە هەرێمی کوردستان هەیە، گرنگترین یارییەکانی مانگی داهاتووی نەسر بزانە.

رێکەوت یاری پاڵەوانیەتی کات
9 – ئاب شوڕتە VS نەسر جامی شای سەلمان 18:00
14 – ئاب ئیتیفاق VS نەسر خولی رۆشەنی سعودیە 21:00
18 – ئاب نەسر VS تەعاون خولی رۆشەنی سعودیە 21:00
22 – ئاب نەسر VS دیاری نەکراوە پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگی ئاسیا 20:20
25 – ئاب فەتح VS نەسر خولی رۆشەنی سعودیە 21:00
29 – ئاب نەسر VS شەباب خولی رۆشەنی سعودیە 21:00
2 – سێپتێمبەر حەزم VS نەسر خولی رۆشەنی سعودیە 21:00

 

 

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button