
یاریگا
هەڵبژاردەی ئافرەتانی مەغریب بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی دووەمی جامی جیهانی ئافرەتان.
هەڵبژاردەی ئافرەتانی مەغریب لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی ئافرەتان بەرامبەر کۆلۆمبیا پێشەنگی کۆمەڵەی هەشتەم یاری کرد و توانی بە 1-0 براوە بێت.
بەم سەرکەوتنە مەغریب کۆی خاڵەکانی لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم گەیاندە 4 خاڵ و بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی داهاتوو، مەغریب جاری یەکەمە بەشداری مۆندیال دەکات.
لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی هەشتەم لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بەرامبەربوو و نەیتوانی بگاتە قۆناغی داهاتوو و ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
لە کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیالی ئافرەتان هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بە شەش خاڵ گەیشتە قۆناغی 32 و مەغریب بە چوار خاڵ ئەویش گەیشتە ئەو قۆناغە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کۆریای باشوور ماڵئاواییان کرد.