Article
ئه‌مریکاگرنگترین

بێکهام و مێسی شەوێکی خۆشیان لە مەیامی بەسەر برد

test

یاریگا –

دەیڤد بێکهام، لە سورپرایزەکانی پێشوازی کردن لە لیۆنێل مێسی ناوەستێت و ئەمجارە بۆ ژەمی ئێوارە لە رێستورانتێکی مەیامی بانگهێشتکرابوون.

لیۆ مێسی بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا سێ گۆڵی لە دوو یاریدا کردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Victoria Beckham (@victoriabeckham)

بێکهام و ڤیکتۆریای هاوژینی زۆر دڵخۆشن بە گواستنەوەی مێسی. شەوی رابردوو لیۆ مێسی و سێرجیۆ بوسکێتسیان بانگهێشتی رێستورانتی گرانبەهای ‘جێکۆ’ کرد.

ڤیکتۆریا، وێنەکانی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و دواتر لە تویتەر چەند ڤیدیۆییەکی ئەستێرەکان بڵاوکرایەوە، کاتێک رێستورانتەکە جێدەهێڵن.

هەریەکە لە هاوژینی بوسکێتس و خۆرخێ ماس، هاوخاوەنی ئینتەر مەیامیش ئامادەی خوانەکە بوون.

لە 20ی مانگی داهاتوو، لیۆ مێسی و بوسکێتس یەکەم یاری خۆیان لە خولی ئەمریکی دەکەن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button