Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

کۆمپانیای ئەدیداس درێسی دووەمی ریاڵ مەدریدی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرد

یاریگا-

ئەمرۆ کۆمپانیای ئەدیداس درێسی دووەمی ریاڵ مەدریدی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرد، کە بریارە یانە مەدریدیەکە بۆ یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆی بیانپۆشێت.

درێسی دووەمی ریال مەدرید، هێمای بێکۆتایی لەسەر نەخشێنراوە، وەک بەڵگەیەک بۆ سۆز و خولیای نەبڕاوەی مەدریدیەکان.

درێسەکە بە کوالێتیەکی زۆر تایبەت دروست کراوە، بە جۆرێک کە زۆرترین ڕۆیشتنی هەوا دەکات تاوەکو هەست بە فێنکی بکەن لە هەموو کاتێکدا.

نرخی درێسەکە چەندە و لە کوێ دەست دەکەوێت؟

درێسی دووەمی ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی 2023-24 لە ستۆری کۆمپانیای ئەدیداس دەستدەکەوێت و نرخەکەی 150 یۆرۆیە.

بەم قەبارانە بەردەستە XS, S, M, L, XL, 2XL, 3XL.

Back to top button