ئاتلێتیکۆ مەردید جواو فێلیکس پێشکەش بە بارسێلۆنا دەکات
یاریگا –
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەرگای رۆیشتنی جواو فێلیکسی بەرەو یانەی بارسێلۆنا کردەوە.
رۆژنامەنووس مانو ساینز بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید رێگە بە جواو فێلیکس دەدات بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، هەروەها یانە کەتەلۆنییەکە بژاردەی کڕینەوەی یەکجارەکی یاریزانەکەی لە بەردەست دەبێت.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا بیری لە پێشنیارەکەی ئاتلێتیکۆ کردووەتەوە، گواستنەوەی هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە بەشێوەی خواستن بۆ بارسا لە رووی ئابورییەوە گونجاوە و رێگەی تێدەچێت.
❗️Atletico Madrid have allowed Joao Felix to join Barcelona on loan with an option to buy. The operation could be completed this week.
— @Manu_Sainz pic.twitter.com/eedOVRi5k1
— Barça Universal (@BarcaUniversal) July 19, 2023
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەگەری هەیە هەر لەم هەفتەیە دانوستان لە نێوان هەردوو یانە دەستپێبکات و گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 23 ساڵانییەکە لە بەرژەوەندی کەتەلۆنییەکان یەکلایی بکرێتەوە.
ئەستێرە پۆرتگالییەکە بە شێوەیەکی لەناکاو شەوی رابردوو پەیامێکی بڵاویکردەوە و ئاشکرایکرد کە خاونی منداڵییەتی یاری بۆ بارسێلۆنا بکات.
فێلیکس لە هاوینی 2019 بە بڕی 127.20 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای پۆرتوگالییەوە گواسترایەوە بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە درێسی رۆخی بلانکۆس بەشداری لە 131 یاری کردووە، 34 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی درووست کردووە.
هێرشبەرەکەی ئاتلێتی لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە چێڵسی ئینگلیزی کرد، بە درێسی بلوزیش بەشداری 20 یاری کرد و 4 گۆڵی بۆ یانەکە کرد.
لەم هاوینەش پاش کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی چێڵسی، گرێبەستەکەی درێژنەکردەوە و گەڕایەوە یانە ئیسپانییەکە، ئێستاش لە هەوڵدایە جارێکی دیکە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵیت، بەڵام ئەمجارەیان بەرو ئەو یانەیەی کە یاریکردن بۆی خەونی منداڵییەتی.
