Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی دێکلان رایس پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی دێکلان رایسی ئینگلیزی پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵ کرد

کەمێک لەمەوبەر ئارسیناڵ لە رێگەی پێگەی فەرمی بڵاویکردەوە، کە بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کاپتنی یانەی وێستهام دێکلان رایس، واژۆ کردووە و ناو براوە تۆپ هاوێژێکی نوێی یانەکەیە.

رایس بە درێسی وێستهام 278 یاری کردووە، خاوەنی 15 گۆڵ و 14 ئەسیستە، بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی 43 یاری کردووە و 3 گۆڵیشی کردووە.

تێچووی گرێبەستەکەی دێکلان رایس 105 ملیۆن پاوەندە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

گرێبەستی کاپتنەکەی پێشووی هامەرز بوو بە دووەم گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی پرێمەرلیگ لەدوای گرێبەستی ئینزۆ فێرناندێز بۆ چێڵسی.

هەروەها ئەم گرێبەستە گرانبەهاترین گرێبەستە لە مێژووی یانەی ئارسیناڵ، گرانبەهاترین گرێبەستی یاریزانێکی بەریتانیشە.

رایس لە بارەی پەیوەندیکردنی بە گەنەرز گوتی:

زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە ئارسیناڵ کردووە، لە دوو وەرزی رابردوو یانەکە ئاستێکی بەرزی پێکەشکردووە و کاری گەورەیان کردووە، جێگای رێزن.

هاوکات ئەستێرە تەمەن 24 ساڵانییەکەی گەنەرز درێسی ژمارە 41 دەپۆشێت

Back to top button