Article
یاریگا

ئالفۆنسۆ دەیڤز بە خێراترین یاریزانی دیاریکرا

test

یاریگا

ئەلفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری کەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا وەکو خێراترین یاریزانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا.

هەژمارەی فەرمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لیستی خێراترین یاریزانانی وەرزی رابردووی پاڵەوانتیەکەی بڵاوکردەوە و ئەلفۆنسۆ دەیڤز ئەستێرەی کەنەدی یانەی بایرن میونشن پێشەنگی ئەم ڕیزبەندییەیە.

دوای دەیڤز، میهایلۆ مۆدریک یاریزانی یانەی چێڵسی و عوسمان دێمبێلی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، دووەم و سێیەم خێراترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە نەبوونی ناوی ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button