Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی پەیوەندیکردنی دێکلان رایس بە ئارسیناڵ ئاشکراکرا

یاریگا –

ئەمڕۆ دێکلان رایس، کاپتنی یانەی وێستهام پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵی لەندەنییەوە دەکات.

رۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ گواستنەوەی دێکلان رایس بۆ ئارسیناڵ کۆتایی پێدێت، بە رێژەی %100 یاریزانە ئینگلیزەکە ئەمڕۆ واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.

پلاتنبێرگ ئاماژەی بەوەش کردووە، تێچووی گرێبەستەکە لەسەر گەنەرز 120 ملیۆن پاوەند بووە، ئەگەری هەیە پارەی زیاتریشی بچێتە سەر.

لە دەستپێکی ئەم مێرکاتۆیە ئارسیناڵ رکابەرییەکی توندی مانچێستەر سیتی دەکرد بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کاپتنەکەی هامەرز، بەڵام بلوو موون بەهۆی نرخە زۆرەکەی ناوبراو لە گرێبەستەکە کشایەوە.

میکیل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ زۆر بە دێکلان سەرسامە، فشاری زۆری خستە سەر یانەکەی تا ئەم گرێبەستە زەبەلاحەی بۆ یەکلایی بکەنەوە.

دێکلان رایسی تەمەن 24 ساڵان ئاستێکی بەرزی لەگەڵ وێستهام پێشکەش کردووە، وەرزی رابردووش توانی لەگەڵ یانەکەی نازناوی کۆنفرانسلیگ بەرز بکاتەوە.

Back to top button