Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریال مادرید، بەبۆنەی کۆچی دوایی لویس سوارێزەوە هاوخەمی خۆی رادەگەیەنێت

یاریگا –

ئەمڕۆ لویس سوارێز، براوەی خەڵاتی باڵۆندرۆی 1960 و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

سوارێز لە هاوینی 1954 تا 1973 یاری بۆ هەریەکە لە یانەکانی، دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا، بارسێلۆنا، ئینتەر میلان و سامپدۆریا کردووە.

لە کۆی ئەنجامدانی 595 توانیوییەتی 151 گۆڵ بکات، لە ساڵی 1960 توانی خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستبهێنێت.

بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لە 32 یاری 14 گۆڵی کردووە، جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی 1964ـیشی بە درێسی ماتادۆر بەرزکردووەتەوە.

بە درێسی ئینتەر میلان، دوو جار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆزنلیگ و سێ جاریش نازناوی سێریا ئەی بەدەستهێناوە. دوو جاریش بووەتە براوەی جامی جیهانی یانەکان.

بە درێسی بارسێلۆناش، دوو جار بووەتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و دوو جاریش نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەرزکردووەتەوە.

سوارێز ئەمڕۆ لە تەمەنی 88 ساڵی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەش یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەکیان بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاوخەمی خۆیان رادەگەیەنن بۆ کۆچی دوایی ئەفسانە ئیسپانییەکە.

Back to top button