ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئاردا گولەر ریاڵ مەدریدی هەڵبژارد

یاریگا-
لە کۆتاییدا ئەستێرەی لاوی تورکی یانەی فەنەرباچێ ئاردا گولەر بڕیاریدا پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.
زە ئەتلەتیک کە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە ئاشکرای کرد، گولەری تەمەن 18 ساڵ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات بە گرێبەستێک تاوەکو ساڵی 2025.
ریاڵ مەدرید ئامادە بووە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی گولەر لە گەڵ فەنەرباچێ، لە کاتێکدا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە 17.5 ملیۆن بووە.
هەمان سەرچاوە ئەوەی ڕاگەیاند کە گولەر بەم نزیکانە دەگاتە مەدرید و بەشداری مەشقەکانی هاوینەی ریاڵ مەدرید دەکات.