
یاریگا
خاڤی گالان، بەرگریکاری چەپی یانەی سێلتاڤیگۆی ئیسپانی، بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرگریکارەکەی سێلتاڤیگۆ گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.
سەرچاوەکە تێچووی گرێبەستەکەی بڵاونەکردووەتەوە بەڵام سەرچاوە نێوخۆییەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن رۆخێ بلانکۆس لە پێناو گواستنەوە خاڤی گالان 5 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێکی پێشکەش سێلتاڤیگۆ کردووە.