Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوو یوتیوبەر دەبنە سپۆنسەری بارسێلۆنا

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستێکی ستراتیجی لەگەڵ براندی (پرایم – Prime) واژۆ دەکات.

پرایم خواردنەوەیەکی وەرزشییە و دەبێتە هاوبەشی فەرمی بارسێلۆنا بۆ سێ وەرزی داهاتوو و بەمەش کۆتایی بە گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای پێپسیکۆ دەهێنن.

هەریەکە لە پۆل لۆگان و KSI کە دوو یوتیوبەرن لە ساڵی 2022 کۆمپانیای پرایمیان دامەزراند و ئێستا یەکێکە لە دیارترین براندەکانی جیهان و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئاوێکی تایبەت بە وەرزشوانان. رێژەیەکی دیاریکراوی کاربۆهیدران و شەکری تێدایە، یارمەتی وەرزشوانان دەدات لە کاتی وەرزشدا، وزەیان پێ بدرێت.

پۆل لۆگان
پۆل لۆگان و KSI لە کاتی واژۆ کردنی گرێبەستێک لەگەڵ ئارسیناڵ

براندی پرایم سپۆنسەری ئارسیناڵیشە و لە هاوینی ساڵی رابردوو، گرێبەستیان واژۆ کرد.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا، شانازی بە گرێبەستەکە دەکات و خۆشحاڵە بە کار کردن لەگەڵ ئەستێرەکانی ئێستای یوتیوب.

Back to top button