Article
ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لە کوێ و چۆن سەیری یارییەکانی ئینتەر مەیامی و خولی ئەمریکی بکەین؟

test

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت، جارێکی دیکە ژمارەی بینەرانی یارییەکانی خولی ئەمریکی زیاد ببەنەوە، ئەمەش بە هۆی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک بە تایبەتی لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس بۆ ئینتەر مەیامی.

لە 10 ساڵی رابردوودا، خولی ئەمریکی پێشڤەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینەوە، پێشتر تۆپی پێ وەرزێکی شاراوە بوو لە ئەمریکا، بەڵام ئێستا تۆپی پێ یەکێکە لە وەرزشە دیارەکان و تەنانەت ئاستی هەڵبژاردەی ئەمریکاش بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو، زۆر جیاوازە و چەندین ئەستێرەی ئەمریکا، لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاری دەکەن.

لە ساڵی 2022 زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە ئەمریکا و کەنەدا ئامادەی یارییەکانی خولی ئەمریکی بوون و ئەمساڵ دەیانەوێت ژمارەکە زیاتر بکەن.

ئێستا کەناڵە گەورەکان چاویان لە وەرگرتنی مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکییە، چونکە هەوادارانی وەرزشی ناتوانن خۆیان لە یارییەکانی لیۆ مێسی بەدوور بگرن. خەڵک قسە لەسەر گواستنەوەی یارییەکان دەکات.

لەم بابەتەدا تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی و چۆنیەتی سەیری کردنی دەزانیت.

چۆن سەیری یارییەکانی خولی ئەمریکی لە تەلەڤزیۆن و ئۆنڵاین بین؟

چەندین لینکی پەیوەندیدار بۆ ئێوە فەراهەم کراوە و لەکاتی کرتە کردن لەسەری، دەتانگوازێتەوە شوێنی بەشداریکردن لەو کەناڵانەی دەتانەوێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا هیچ قازانجێکی تێدا نییە

هەواڵە خۆشەکە بۆ هەوادارانی خولی ئەمریکی لە سەرەتای 2023 ئاشکرا کرا، کاتێک خولی ئەمریکی بۆ تۆپی پێ و کۆمپانیای ئەپڵ گرێبەستێکی 10 ساڵەیان واژۆ کرد، بەمەش رێگە بە گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی بۆ تەواوی جیهان دەدرێت. تەنیا پێویستیت بە کۆدێکە بۆ ئەوەی لەسەر ئەپڵTV سەیری تەواوی یارییەکانی خولی ئەمریکی بکەیت.

34 یاری لە یەک وەرزی خولی ئەمریکیدا دەکرێن لەگەڵ هەشت یاری پلەی ئۆف. یاری کۆتایی جامی ئەمریکا لە رێگەی کەناڵەکانی FOX/FS1 و Fox Deportes پەخش دەکرێت.

لە کەنەدا، TSN (تۆڕی وەرزشی) مافی گواستنەوەی 68 یاری لە وەرزێکدا هەیە، بەشێکیان لە کەناڵی RDS پەخش دەکرێن، ئەمەش بە هۆی بوونی گرێبەستێک لە نێوان هەردوو دامەزراوەکە.

کەناڵ و ستریمەکانی ئەمریکا Apple TV+ / FS1 / Fox Deportes
کەناڵ و ستریمەکانی کەنەدا Apple TV+ / TSN
کەناڵ و ستریمەکانی بەریتانیا Apple TV+
کورتکراوەی یارییەکان Apple TV
هەرێمی کوردستان Apple TV+

کورتکراوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی بە خۆڕایی لە ئەپڵTV بڵاودەکرێنەوە، هەروەها بژاردەی سەیرکردنەوەی یارییەکانیان بە شێوەی دووبارە دەبێت.

بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵTV+ مافی سەیرکردنی تەواوی یارییەکانت پێدەدات، جیا لەمەش ئەو یارییانەی لە نێوان یانەکانی خولی ئەمریکی و خولی مەکسیکیدا دەکرێن.

نرخی بەشداری کردن لە ئەپڵTV+ چەندە؟

تەواوی یارییەکانی خولی ئەمریکی لە ئەپڵTV+ پەخش دەکرێن، بەشداری کردنی مانگانە بریتییە لە 12.99 دۆلار، ساڵانەش 79 دۆلار، هەروەها بۆ ئەوانەی بەشداری ئەپڵTV+ یان نییە، مانگانە 14.99 دۆلار و ساڵانەش 99 دۆلارە.

کەی پەخشی یارییەکان دەست پێدەکات و کەی یارییەکان دەکرێن؟

رێککەوت یاری کەناڵ – ستریم کات
1ی تەمموز مۆنتێریال VS نیویۆرک سیتی ئەپڵTV+ 2:30AM
1ی تەمموز کۆڵۆمبوس کرو VS نیویۆرک رێد بوڵز ئەپڵTV+ 2:30AM
1ی تەمموز سینسیناتی VS نیو ئینگڵاند ریڤۆلوشن ئەپڵTV+ 2:30AM
1ی تەمموز ئینتەر مەیامی VS ئۆستن ئەپڵTV+ 2:30AM
1ی تەمموز ئۆرلاندۆ سیتی VS چیکاگۆ فایەر ئەپڵTV+ 2:30AM
1ی تەمموز تۆرۆنتۆ VS ریل سۆڵت لەیک ئەپڵTV+ 2:30AM
1ی تەمموز داڵاس VS لۆس ئانجێلێس ئەپڵTV+ 3:30AM
1ی تەمموز مینێسۆتا VS پۆرتلاند تیمبەرز ئەپڵTV+ 3:30AM
1ی تەمموز ناشڤیڵ VS دی سی یونایتد ئەپڵTV+ 3:30AM
1ی تەمموز سانت لویس سیتی VS کۆلۆرادۆ راپیدس ئەپڵTV+ 3:30AM
1ی تەمموز سپۆرتینگ کەی سی VS ڤانکوڤەر وایتکاپس ئەپڵTV+ 3:30AM
1ی تەمموز سان خۆسێ ئێرسکوەیک VS لۆس ئانجێلس گالاکسی ئەپڵTV+ 5:30AM
1ی تەمموز سیاتڵ ساوندەرس VS هیوستن داینامۆ ئەپڵTV+ 5:30AM
2ی تەمموز ئاتڵانتا یونایتد VS فیلادێلفیا یونیەن ئەپڵTV+ 11:00pm

 

 

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button