Article
ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەدیداس درێسی نوێی مانچێستەر یونایتدی ئاشکرا کرد و ئیلهامی لە گوڵە سوورەکە وەرگرتووە

test

یاریگا –

کۆمپانیای ئەدیداس درێسێکی نوێی مانچێستەر یونایتدی دروستکرد و ئێستا لە بازاڕەکاندا بەردەستە.  درێسی ئەم وەرزی مانچێستەر یونایتد بە شێوازێک دیزاین کراوە، رۆحی مانچێستەر پیشان دەدات و ئیلهامی لە گۆڵە سوورە سیمبوولییەکە وەرگرتووە.

بە ئیلهام وەرگرتن لە پردی نێوان مانچێستەر و ساڵفۆرد کە لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازییەوە دروست کراوە، گوڵە سوورەکە بە شەیپێکی جیۆمێتریکی جوان تەواوی درێسەکەی گرتووەتەوە.

پردەکە لەسەر رووباری ئیروێڵ دروستکراوە و بووەتە سیمبوڵی پەیوەندی قووڵی مانکونیانس (دانیشتوانی مانچێستەر) لەگەڵ میراتی پیشەسازییەوە. چونکە بە یەکێک لە کەرتە بەهێزەکانی مانچێستەر هەژمار دەکرێت و کاریگەری لەسەر تەواوی بەریتانیا هەیە.

نەخشاندنی پاتێرنەکان پشتی بە رەنگی سوور بەستووە و دیزاینەکەی جوان کردووە. جیا لە لۆگۆی ئەدیداس، لۆگۆی مانچێستەریش لەسەر سنگ دروست کراوە. هەروەها لە یەخە و ئەو هێڵانەی لەسەر ملەکان بە رەنگەکانی سوور، سپی و رەش رەنگ کراون، کە رەنگی سەرەکین یانە ئینگلیزییەکەن.

مانچێستەر یونایتد بۆ یەکەمجار ئەم درێسە لە یاری بەرامبەر لیدز یونایتد لە نەرویج دەپۆشێت، بڕیارە یارییەکە لە 12ی تەمموز بەڕێوەبچێت.

نرخ و شوێنی دەستکەوتنی درێسەکە

درێسی نوێی مانچێستەر یونایتد لە کۆمپانیای ئەدیداس و ستۆری مانچێستەر یونایتد دەست دەکەوێت. نرخی درێسی پیاوان  بریتییە لە 80 پاوەند.

درێسی وەرزی 2023-24ی پیاوان

man utd 2023-24 home kit - mens replica shirt£80.00 ئەدیداس
بە قەبارەکانی XS, S, M, L, XL, 2XL، 3XL بەردەستە

درێسی راستەقینەی مانچێستەر یونایتد بۆ وەرزی 2023-24

Man Utd 2023-24 Men's Authentic Home Kit£110.00  لە ستۆری ئەیداس

بە قەبارەکانی XS, S, M, L, XL, 2XL، 3XL بەردەستە

بابەتی زیاتر

//
Back to top button