
یاریگا
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستی تیمۆسی ویا یاریزانی ئەمریکی یانەی لیلی فەرەنسا یەکلایی بکاتەوە.
خانمە پیرەکە ماوەیەکە لەگەڵ یاریزانە ئەمریکیەکە لە گفتوگۆدایە و بە گوتەی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە بکات.
بیانکۆنێری بەو هیوایەیە ویا ناوەراستکارە ئەمریکیەکە ئەم هەفتەیە بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانیان بکات و دواتر بە زوترین کات کۆتایی بە گرێبەستەکەی بێنێت.
تیمۆسی ویا کوڕی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی لیبریا و سەرۆکی ئیستا ئەم وڵاتە جۆرج ویایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ئەمریکا لەدایکبووە، بە پێچەوانەی باوکی یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە دەکات.