Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئۆنانا پێشکەشکرد

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی ئۆنانا ئۆفەرێکی پێشکەش بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتدی ئۆفەرێکی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئینتەر میلان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی یانە ئیتاڵییەکە.

بەڵام ئینتەر میلان ئۆفەرەکەی ڕەتکردووەتەوە، بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە کامیرۆنییەکەیان داوای 50 ملیۆن یۆرۆ لە شەیتانە سوورەکان دەکەن.

ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانە ئینگلییەکە بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە، پێشووتر لە یانەی ئەجاکس بەیەکەوە کاریان کردووە، لەیەک تێگەیشتنێکی زۆر هەیە لە نێوانیاندا.

ئەستێرە کامیرۆنییە تەمەن 27 ساڵانییەکە لە وەرزی رابردوو رۆڵێکی باڵای بینی لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی، لە 41 یاری درێسی ئینتەری پۆشی، 36 گۆڵی لێکرا و لە 19 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست.

Back to top button