Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئیسپانیا بوو بە پاڵەوانی نەیشنزلیگ

یاریگا-

لە یاریی کۆتایی جامی نەیشنزلیگ، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە کرواتیا هێنا و نازناوەکەی بردەوە.

لە ڕۆتەردامی هۆڵەندا، ئیسپانییەکان توانیان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا جامی نەیشنزلیگ بەدەست بهێنن، لە یارییەکدا کە 120 خولەک بەرامبەر کرواتیا جەنگان بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، تاوەکو ئەوەی لێدانی یەکلاکەرەوە پاڵەوانی دیاریکرد.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، لاپۆرت نەیتوانی گۆڵ بکات بۆ ئیسپانیا، لە بەرامبەریشدا هەریەکە لە لۆڤرۆ ماجەر و پیتکۆڤیچ لێدانەکانیان لەدەستدا بۆ کرواتیا و بەهۆیەوە ئیسپانیا بووە پاڵەوان.

Back to top button