Article
ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

شەوە لە بیرنەکراوەکە لە مێژووی لالیگادا

test

یاریگا-

لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا ساڵی 2007, کۆتایی هات بە یەکێک لە بەهێزترین و دراماتیکیترین وەرزەکانی مێژوویی خولی ئیسپانیا.

لە دواین هەفتەی وەرزی 2006-2007 ی لالیگادا، بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید هەردوو بە 73 خاڵ یەکسانن، ریاڵ مەدرید بە جیاوازی ڕووبەڕوو بونەوەی نێوانیان لەو وەرزەدا پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر مایۆرکا یاری دەکات، لە هەمان کاتدا بارسێلۆنا لە ئەرکێکی ئاساندا ڕووبەڕووی جیمانستیک دەبێتەوە.

گێمی یەکەم بارسێلۆنا بردنەوەی مسۆگەر کرد و بە سێ گۆڵ پێشکەوت، لە سانتیاگۆش مایۆرکا بە گۆڵێک لە پێش ریاڵ مەردیدەوەیە. تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا پاڵەوانە.

لە خولەکی 66، یاریزانی ئیسپانیی خۆزێ ئەنتۆنیۆ ڕیێس هاتە نێو یاریگا، دوای تەنیا دوو خولەک ڕیێس ئەنجامەکەی بۆ مەدرید یەکسان کردەوە، تا ئێستاش هەر بارسێلۆنا پێشەنگە بە جیاوازی دوو خاڵ.

سانتیاگۆ ترسی لێ نیشتەوە، هاندەرانی مەدرید دەست لە سەر دڵ وەستاون و خولەکی 79 ی یارییەکەیە و تەنیا 10 خولەک کات ماوە، بە ئەنجامەکانی ئێستا بارسێلۆنا دەبێتە پاڵەوان.

خولەکی 80 مامادۆ دیارا گڕی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردا و بە لێدانێکی سەر گۆڵی دووەمی ریاڵ مەدریدی کرد، لەم کاتەدا نازناوەکە گەڕایەوە مەدرید، دوای سێ خولەک لەو گۆڵەش جارێکی دیکە ڕیێس گۆڵی کرد و هەموو شتێک یەکلابوویەوە بۆ ریاڵ مەدرید.

وەرزەکە کۆتایی هات و ریاڵ مەدرید بۆ جاری 30 هەم لە مێژوودا نازناوی لالیگای بەدەست هێنا.

کورتکراوەی یارییەکە لێرە ببینە:

بابەتی زیاتر

//
Back to top button