بە فەرمی ریال مەدرید گواستنەوەی بێڵینگهامی راگەیاند

یاریگا –
بە فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی جود بێڵینگهامی ئینگلیزی راگەیاند.
کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، گەیشتووینەتە رێککەوتن لەگەڵ یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی جود بێڵینگهام بە گرێبەستێک بۆ ماوەی 7 وەرزی داهاتوو.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەکانیش تێچووی گرێبەستەکە 103 ملیۆن یۆرۆ بووە، یاریزانەکە تا ساڵی 2029 یاری بۆ ریال مەدرید دەکات.
👋 @BellinghamJude
🤍 #HeyJude pic.twitter.com/jluhr0SJdv— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 14, 2023
هاوکات سبەی پێنجشەممە 15ی حوزەیران کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ لە ریال مەدرید سیتی، مەراسیمی پێشکەشکردنی جود بێڵینگهام وەک یاریزانێکی نوێی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت و یاریزانەکە پێشکەش بە هاندەران و میدیاکان دەکرێت.
بێڵینگهام لەم وەرزە بە درێسی دۆرتمۆند لە 42 یاری 14 گۆڵی بۆ دۆرتمۆند کرد و خاوەنی 7 ئەسیستیش بوو، بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگیاش دیاریکرا.
🌟 @BellinghamJude 🌟
🎶 #HeyJude pic.twitter.com/Oo9UA1iQFv— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 14, 2023