Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیبراهیم دیاز گەڕایەوە ریال مەدرید

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئیبراهیم عەبدولقادر دیازی پێشکەش بە میدیاکان و هاندەران کرد.

رۆژی شەممەی رابردوو بە فەرمی ریال مەدرید راگەیاند، پاش سێ وەرز یاریکردن بەشێوەی خواستن بۆ یانەی ئەیسی میلان، ئیبراهیم دیاز گەڕاوەتەوە یانەکەیان بە گرێبەستێکی نوێ تا سآڵی 2027.

ئەمرۆ لە ریال مەدرید سیتی یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و پێشکەش بە میدیاکان و هاندەران کرا.

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە پێشوازی گەڕانەوەی دیازدا گوتی:

بەخێرهاتنەوەی یەکێک لە یاریزانە گەورەکانمان دەکەینکە وادەکات بەهێزتر بین، ئامانجمان بەرەوپێشبردنی زیاتری تیپەکەمانە، گومان لەوەدا نییە بەردەوام دەبین لە درووستکردنی تیپێک کە بتوانێت هەموو نازناوەکان بچنێتەوە

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئیبراهیم تۆ گەڕایتەوە یانەکەت پاش ئەوەی جێ پەنجەت لە یانەیەکی ئەفسانەیی وەک ئەیسی میلان جێهێشت، هەروەها بێرلسکونی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمینێتەوە، پەیوەندیەکی نایابی هەبوو لەگەڵ ریال مەدرید و کاری گەورەی بۆ تۆپی پێ ئەنجامدا

سەرۆکەکی ریال لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی:

ئەمڕۆ جارێکی تر قۆناخێکی پڕ لە حەماسەت و هەست و سۆزی گەورە دەستپێدەکات بۆت. دەزانین پێویستبوو چی بکەیت بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەم درێسە بپۆشیت. تۆ بەشێکیت لە یانەیەک کە هیچ وشەیەک بۆ خۆ بەدەستەوەدانی نییە، ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە گەڕایتەوە. بەخێربێیتەوە ئیبراهیم

لەلای خۆیەوە ئیبراهیم بەمشێوەیە لەبارەی گەڕانەیەوە دوا:

سوپاس بۆ متمانەت سەرۆک، سوپاس بۆ قسەی پڕ سۆز و متمانە بەخۆبوون لە بەردەوامبوون لە نووسینی مێژووی باشترین یانەی جیهان. دەزانم ئەم درێسە مانای چییە و بۆ نوێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید. بە ئامادەکاری زیاتر گەڕاومەتەوە و دەمەوێت خۆم باشتر بکەم و زیاتر پێشکەش بە مەدرید بکەم. وەک لە رۆژی یەکەمدا گوتم و ئێستاش بەردەوام دەیڵێمەوە تا کۆتایی، بۆ پێشەوە، هەلا مەدرید

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە ئتاڵییەکە لە وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی سێریا ئەی، لەم وەرزەش گەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، دیازیش رۆڵێکی کارای هەبووە لە سەرکەوتنەکانی یانەکەیدا.

بە درێسی ریال مەدریدیش لە 21 یاری خاوەنی 2 گۆڵ و 3 ئەسیستە، نازناوێکی لالیگا و نازناویکی جامی سوپەری ئسیپانیاشی لەگەڵ مەدرید بەدەستهێناوە.

Back to top button