Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی دەنگۆی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا بە درۆ دەخاتەوە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا دەنگۆی گەڕانەوەی نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی بۆ بارسێلۆنا بە درۆ دەخاتەوە.

راهێنەرەکەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی Jijantes FC، سەرجەم دەنگۆکانی گەڕانەوەی نەیماری بۆ کەتەلۆنیا بەدرۆ خستەوە و لەو بارەیەوە گوتی:

دەنگۆی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا سەرسامی كردم، پێزانینم هەیە بۆی، بەڵام گەڕاندنەوەی لە پلانەكانماندا نیە

ئەم وەڵامەی چاڤیش لە کاتێکدایە، بەردوام میدیا ئیسپانییەکان بابەتی گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ کامپ نو دەوروژێنن، بەڵام چاڤی سەرجەم دەرگاکانی گەڕانەوەی لەسەر نەیمار داخست.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا مەشێوەیە دوا:

لە بارسێلۆنا بەردەوام رەخنەت لێدەگیرێت، هەوڵدەدەم کەسایەتیم بەهێزتر بکەم، چەند جارێک گفتوگۆم لەگەڵ پزیشکە دەروونییەکانی یانەکەمان کردووە.

لەم چەند رۆژ و هەفتەیەی دوایی سەرنجی دوایین گۆڕانکارییەکانی کەیسەکەی مێسیم دا، بەڵام ڕەنگە بەباشی سەرنجام نەدابێت، زۆر جار هاوسۆزیمان لەدەست دەدەین، بوون بە لیۆنیل مێسی ئاسان نییە

پێموابوو گەڕانەوەی مێسی زۆر یارمەتیدەرم دەبێت، ئەویش زۆر بەپەرۆش بوو بۆ گەڕانەوەی

بڕیارێکی ئاسان نەبوو بۆ لیۆ، لەرێگەی باوکی پەوەندی کرد و گوتی ناگەڕێمەوە بارسا

نەیمار بە درێسی بارسێلۆنا 186 یاری کردووە، 105 گۆڵی کردووە و 76 ئەسیستیشی کردووە، لەگەڵ یانەکە نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی لالیگا و سێ نازناوی جامی شا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

Back to top button