جود بێڵینگهام پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کرد

یاریگا –
ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند جود بێڵینگهام، پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کرد.
کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، جود بێڵینگهام پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە.
بەپیی قسەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی بێڵینگهام لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی 6 وەرز دەبێت، گرێبەستەکە لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت و تێچووەکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بووە.
🚨 Jude Bellingham to Real Madrid, here we go! Agreement in place with Borussia Dortmund. It’s done deal.
Fee: €100m plus add-ons.
Bellingham will sign six year deal valid until June 2029 agreed in April.
Medical tests already booked as Madrid wanted to get it done this week. pic.twitter.com/0HFT9CUs15
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 7, 2023
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە ریال مەدرید هەفتەی داهاتوو پشکنینە پزیشکییەکان بۆ لاوە تەمەن 19 ساڵانییەکە ئەنجامدەدات، دواتریش بە فەرمی ئەنجامدانی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکرێت.
بێڵینگهام لەم وەرزە بە درێسی دۆرتمۆند لە 42 یاری 14 گۆڵی بۆ دۆرتمۆند کرد و خاوەنی 7 ئەسیستیش بوو، بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگیاش دیاریکرا.