Loading...
ئیتاڵیا

بۆنوچی ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

لیۆناردۆ بۆنوچی، بەرگریکاری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان نزیکەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ڕۆمیۆ ئەگریستی رۆژنامەنوسی ئیتوڵی بڵاویکردەوە، لە یارییەکەی  نێوان یۆڤێنتوس و سیڤییا لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ، بەرگریکارەکەی بیانکۆنێری لە خولەکی 61 بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە، لیۆناردۆ بۆنۆچی لە ماسولکەی چەپی ڕانیدا تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بەم شێوەیە بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە هەفتەی داهاتوو بەشداری یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر سێڤییا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button